له مه‌زاری شه‌ریف له ئه‌فغانستان، زه‌هره ئه‌میری ته‌مه‌ن 14 ساڵ خه‌ونی منداڵی ئه‌هێـنـێـته دی. وه‌كو منداڵـێـك ئه‌و ده‌ڵـێـت، "خوازیار بووم ئه‌وه بـسه‌لمـێـنم كه ژنان ده‌توانن میوزیك لـێـبده‌ن."
زه‌هره ئه‌میری گه‌نجترین كچه له ناو 18 ژنان و كچانی ئه‌فغانیدا كه له گه‌له‌ری نه‌گاشـه‌ندا بۆ هونه‌ره جوانه‌كان ڕاهێنان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به مامۆسـتای میوزیك. هه‌تا ساڵی 2001 له سایه‌ی ڕژێمی تاڵیباندا، میوزیك قه‌ده‌غه بوو وه نه‌ئه‌هێـڵڕا ژنانی ئه‌فغانی مامۆسـتایه‌تی بكه‌ن.
نیلۆڤه‌ر ساكی یه‌كـێـكه له‌وانه‌ی ڕێكخراوی مافی ژنانی له ئه‌فغانستان دامه‌زراندووه. ئه‌و ده‌ڵێت ژنانی ئه‌فغانی پـێـشـكه‌وتـنـێـكی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێناوه له‌وه‌ته‌ی ڕژێمی تاڵیبان له مانگی 12 ی ساڵی 2001 دا لابراوه. خاتوو ساكی ده‌ڵێت چالاكـیـیه‌كانی ژنان وه هه‌روه‌ها دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاریـیه كۆمه‌ڵایه‌تـیـیه‌كان له ڕێكخراوه‌كه‌یدا كه بنكه‌ی له هیراته سه‌ركه‌وتـنـێـكی زۆری به‌ده‌ست هێناوه له گونده‌كاندا له بواری فێركردنی ژنان بۆ خوێـنـدنه سه‌ره‌كیـیه‌كان و توانا پـیـشه‌یـیه‌كان و پاكوخاوێـنی و ڕێـنمایـیه ته‌ندروسـتـیـیه‌كان و هه‌روه‌ها به‌هاكانی خۆراك و چاودێـری منداڵی ساوا.
خاتوو ساكی ده‌ڵێت ژنانی ئه‌فغانی فێری مافه‌كانی خۆیان ده‌بن وه‌كو هاوڵاتیان. "ده‌ڵێت له سه‌ره‌تادا ژنه خوێـنـده‌واره‌كانـیش له شاری هیرات نه‌یانده‌توانی مافی قانونی خۆیان ده‌ربڕن، به‌ڵام پاش ساڵ و نیوێـك له كاره‌كانمان، ته‌نانه‌ت ژنه نه‌خوێـنـده‌واره‌كانـیـش له پارێزگاكان باسی مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن."
زۆر له ژنان له نێوان ئه‌و 12 ملیۆن ده‌نگده‌رانه‌دا بوون كه سه‌ركێـشـیـیان له تیرۆری تاڵیـبان كرد بۆ ده‌نگدانی مانگی نۆی ساڵی 2005 سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی 249 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیـشـتـیمانی. نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌و ئه‌ندامانه ژنـن. هه‌روه‌ها ژنانی ئه‌فغانی پـتر له 120 كورسـیان هه‌یه له كۆی 420 كورسی له شاره‌وانـیـیه‌تی پارێـزگاكانی ئه‌و وڵاته‌دا. پـتـر له نیو ملیۆن كچی ئه‌فغانی بۆ یه‌كه‌م جار چونه‌ته خوێـنـدنگا له ساڵی 2005 وه.
به‌ڵام توندڕه‌و و توندوتـیـژكاره‌كان سورن له‌سه‌ر سڕیـنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ژنانی ئه‌فغانی به‌ده‌ستیان هـێـنابوو. ئه‌م ساڵ به سه‌ده‌ها خه‌ڵـك كوژران و به هه‌زاران خه‌ڵـكی تریـش له شوێـنه‌كانی خۆیان ڕاگوێـزراوكـران له زیادبوونی هێرشه تـیـرۆریـسـتـیـیه‌كانی تاڵـیـبان و هاوپه‌یمانه‌كانـیـان. ئامانجی گه‌وره‌ی ئه‌و هێرشانه خوێـنـدنگای كچان بوو. ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌فغانی مه‌له‌لی جۆیا ده‌ڵێت توندڕه‌وه‌كان ئه‌دۆڕێـنـن، ده‌ڵێت" تۆ ده‌توانیت گوڵ لـێـبكه‌یـته‌وه به‌ڵام ناتوانی ڕێـگه له هاتـنی به‌هار بگریت."
سه‌رۆك جۆرج ده‌بڵیو بوش ده‌ڵێت ئه‌مریكا پـشـتـیـوانی خه‌ڵكی ئه‌فغانی ده‌كات و ده‌ڵێت:
"دوژمنه‌كانمان گۆڕانكاریـیه‌كانـیان له ئه‌فغانستان بینی، ئه‌وان به‌و شـێوه‌یه كاریان دایه‌وه كه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن پـێـشكه‌وتـنه‌كان به‌ره‌و دواوه به‌رن.... ئه‌وان ده‌یانه‌وێـت بگه‌ڕێـنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر داموده‌زگا ئازاده‌كانی ئه‌فغانستان. ئه‌وان ئه‌دۆڕێـنـن."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت "داهاتووی ئه‌فغانستان له ده‌ستی خه‌ڵـكی ئه‌فغانسـتاندایه."
ئه‌م گوتاره بیروڕای حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.