پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له گه‌ڕه‌كی مه‌دینه‌ت سه‌دری به‌غدا بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 31 كه‌س.
هه‌روه‌ها به لایه‌نی كه‌مه‌وه 24 كه‌سی دیكه برینداربوون له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له نزیك ته‌نكه‌رێكی سوته‌مه‌نی له ناوچه‌یه‌كی دانیشتووی زۆرینه‌ی شیعه‌كاندا ڕوویدا.
ئه‌م هێرشه له كاتێكدا هات كه عه‌ره‌به موسوڵمانه سوننه‌كان له عێراق ده‌ستیان به مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز كرد، به‌ڵام شیعه‌كان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ده‌ست به مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن.
هاوكاتیش، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ڕێبه‌ری گروپی چه‌كداری ئه‌نسار ئهلسونهییان ده‌ستگیركردووه، ئه‌و گروپه‌ی كه به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به چه‌ندین ته‌قینه‌وه و كاری سه‌ربڕینی بارمته گیراوه‌كان نیشانداوه.
له لایه‌كی دیكه‌ش، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن كۆنتراكته‌رێكی ئه‌مریكی كه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئیشی كردووه له ئه‌نجامی هێرشێكی به رۆكێت له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق كوژراوه.
له ڕۆژی هه‌ینیدا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له عێراق گوتویه‌تی پێویستی به سێ هه‌زار سه‌ربازی عێراقی زیاتر هه‌یه كه بۆ پایته‌ختی بنێرن تاوه‌كو یارمه‌تی سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌كه بده‌ن. ئه‌مه‌ش بێ له‌و 15 هه‌زار سه‌ربازه ئه‌مریكی و 9 هه‌زار سه‌ربازه عێراقیه‌ی ئێستا له به‌غدا ئاسایشی پایته‌خت ده‌پارێزن.
ژه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس تورمان گوتویه‌تی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئێستا له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت به مه‌به‌ستی پاكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یه له یاخیبوان و هه‌روه‌ها ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه پاش ئه‌و وێرانكارییانه‌ی به سه‌ریدا هاتووه.
ڕۆژی هه‌ینی له نیۆركیش، سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی به ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی گوت حكومه‌ته‌كه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانی خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له عێراق ناكات هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی عێراقی ده‌توانن ئاسایشی ووڵاته‌كه دابین بكه‌ن.