سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵـێت ئه‌و سه‌ری سوڕماوه له‌وه‌ی كه ئایا ئێران له‌وه زیاتر چ دڵـنیـایـیه‌كی تر به كۆمه‌ڵـی نێونه‌ته‌وه‌یی بدات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تاران چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌م ناهێـنێت.
له میانه‌ی گوته‌كانی ڕۆژی پـێـنجشـه‌ممه‌ی بۆ په‌یامنێران له باره‌گای گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك سه‌رۆكی ئێرانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی حكومه‌تی ئێران له هه‌موو وڵاتانی دیكه زیاتر به‌ڵـگه‌نامه‌ی ناوه‌كی پـێـشـكه‌ش به چاودێرانی ئاژانسی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه. دووباره گوتیشی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری ئاشـتی‌یانه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئێرانی ئه‌و پـرسـیاره‌ی كرد كه ئایا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێـگه به پـشـكنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌دات به‌مه‌به‌ستی پـشـكنینی ده‌زگا ناوه‌كیـیه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئه‌و دامه‌زراوانه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتیش مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی ئه‌و دژی جوله‌كه نیـیه به‌ڵـكو هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی دادوه‌ری بۆ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌دات. گوتیشی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له ماڵ و حاڵیان له لایه‌ن زایۆنیسـته‌كانه‌وه ده‌ركراون و له شـوێنی ئه‌و فه‌له‌سـتینیـیانه ده‌وڵه‌تی جوله‌كه دامه‌زرێنراوه.
هاوكات سه‌رۆكی ئێرانی داوای له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد به‌رهه‌مـهێنانی سـووته‌مه‌نی ناوه‌كی خۆی به شـێوه‌یه‌كی هه‌میـشـه‌یی ڕاگرێت، گوتیشی ده‌رئه‌نجام ئێران ده‌توانێت یۆرانیۆمی پـیتێـنراو بۆ دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لكتریـك به وزه‌ی ناوه‌كی بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دابین بكات.
شـایانی باسه ئێران ئه‌ندامی نێو په‌یمانـنامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كیـیه.