سه‌رۆك وه‌زیری لابراوی تایلاند، تاكسين شينه‌واترا گه‌یشته به‌ریتانیا پاش كوده‌تایه‌كی
له‌شـكری له وڵاته‌كه‌ی.
به‌ڕێز تاكسين ڕۆژی سـێشه‌ممه كاتێـك له نیویۆرك به‌شـداری خولی سـاڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ده‌كرد، له لایه‌ن له‌شـكری تایلانده‌وه له كار لابرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه به فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسـمانی تایلاند به‌ره‌و له‌نده‌ن ڕۆیشت، كه له‌وێ كچه‌كه‌ی خوێندكاره.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵـێت به‌ڕێز تاكسين شينه‌واترا به سه‌ردانێـكی تایبه‌ت له‌وێـیه، وه داوای چاوپـێـكه‌وتنی به كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی به‌ریتانی نه‌كردووه.
پـێش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز تاكسين نیویۆرك به‌جێـبهێڵـێت گوتی ئه‌و هه‌رگیز پـێشـبینی نه‌ده‌كرد له‌شـكر كوده‌تا بكات. به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و هه‌وڵ نادات ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بگرێت.
له بانكۆكیش، نه‌خشه‌كێشی كوده‌تاكه ژه‌نه‌ڕاڵ سۆندی بوونياراتگلين گوتی لابردنی به‌ڕێز تاكسين شينه‌واترا پـێویست بوو بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكیـیه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی وڵاته‌كه بۆ بارودۆخی جارانی خۆی. به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵ سۆندی باسی له‌وه نه‌كرد ئایا سامانه‌كانی به‌ڕێز تاكسين ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، وه یان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دادگایی ده‌كرێت یان نا.
ژه‌نه‌ڕاڵ سۆندی گوتیشی پادشـای تایلاند ڕایسـپاردووه ڕێبه‌رایه‌تی حكومه‌ت له ده‌ست بگرێت هه‌تا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تـیـیـه‌كی نوێی قۆناغی گواسـتنه‌وه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا داده‌مه‌زرێت. په‌یمانیشی دا له مانگی 10 ی 2007 دا هه‌ڵبژاردنی نوێ له وڵاته‌كه‌دا سازبكرێت.