ڕاپـۆرتێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵـێت به‌سه‌ده‌ها عێراقی تر به‌هۆی توندوتیژیـیه‌وه
له مانگی حه‌وت و هه‌شـتی ڕابوردوودا كوژراون، هه‌ندێـك له قوربانیـیه‌كانیش ئاسه‌واری ئه‌شـكه‌نجه‌دانیان پـێوه بووه و به شـێوه‌ی ئیعدامـكردن كوژراون.
ڕاپـۆرته‌كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌رچووه، وه ده‌ڵـێت نزیـكه‌ی 6600 عێراقی له مانگی حه‌وت و هه‌شـتـدا كوژراون، زۆربه‌یان له شـاری به‌غدا بوون، هه‌ر ته‌نها له مانگی حه‌وتدا كۆی ژماره‌ی قوربانیـیه‌كان گه‌یشـتۆته 3590 كه‌س كه هه‌رگیز پـێـشـتر به‌و شـێوه‌یه نه‌بووه.
ڕاپـۆرته‌كه هێرشـه‌كانی دژ به بازاڕ و مزگه‌وته‌كان و كوشـتنی خه‌ڵـك له بۆنه ئاینیـیه‌كاندا به كاری تیرۆریستی زۆر قێزه‌وه‌ن وه‌سف كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێن ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی توندوتیژی تیره‌یی و هێرشـی یاخیبووان له سه‌رانسه‌ری عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 30 كه‌س كوژراون.
فه‌رمانده‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكیش له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كالدوێـڵ ده‌ڵـێت ئه‌و پـێشـبینی ده‌كات هێرشـه‌كان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا زیاد بكات.
له واشـنتۆنیش كۆشـكی سـپـی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه كه ده‌ڵـێن سه‌رۆك بوش بڕوای به سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی نه‌ماوه. گوته‌بـێـژێـك گوتی له‌وه‌ته‌ی به‌ڕێز مالكی له مانگی پـێـنجه‌وه پـۆسـته‌كه‌ی وه‌رگرتووه عێراق پـێشـكه‌وتنی گرنـگی به‌خۆیه‌وه بـینیـوه.