سه‌رۆک بوش و سه‌رۆکی فه‌ره‌نسی جاک شیراک ده‌ڵێن به شێوه‌یه‌کی ته‌واوه‌تی کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئێران چالاکیه‌کانی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت پێش ئه‌وه‌ی دانوستاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ووڵاته‌که‌ی بکات. هه‌ردوو ڕێبه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه له نیۆرک کۆبونه‌وه پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک بوش ووتاره‌که‌ی پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات.
سه‌رۆک بوش گوتویه‌تی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و فه‌ره‌نسا ئامانجێکی هاوبه‌شیان هه‌یه ئه‌ویش بریتییه له ڕێگه گرتن له ئێران که چه‌کی ناوه‌کی هه‌بێت. به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌و خوازیاره ئه‌و کێشه‌یه به شێوه‌یه‌کی دیپلۆماسیانه چاره‌سه‌ر بکرێت. جارێکی دیکه‌ش ئاماده‌یی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی دووپات کرده‌وه له به‌رامبه‌ر به‌شداریکردن له ووتوێژه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو تاران چالاکیه‌کانی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت که له دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کیدا به‌کاردێت.
سه‌رۆک بوش گوتیشی ئارامی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بێ سنور نیه. " ئێمه باوه‌ڕمان وایه، کات گرنگه. ئایا ده‌بێت ڕێبه‌رانی ئێران به‌رده‌وام بن له یاریکردن به کات. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن، له‌و کاته‌دا ئێمه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاکامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌که‌ین و یه‌کێک له‌وانه چه‌سپاندنی به‌رنامه‌ی ئابڵوقه‌یه به‌سه‌ر ئێران‌دا. به‌ڵام بۆ ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه، ئێرانیه‌کان بێنه سه‌ر مێزی دانوستاندن."
سه‌رۆک جاک شیراکیش له لای خۆیه‌وه، ووته‌کانی سه‌رۆک بوشی دووپات کرده‌وه و هه‌موو ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه که ده‌ڵێن واشنتۆن و پاریس له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران ناکۆکن.
به‌ڕێز شیراک گوتی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و فه‌ره‌نسا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌نگاوی بونیاتنه‌رانه بنرێت، به‌ڵام ده‌بێت له پێشدا ئێران کۆتایی به چالاکیه‌کانی پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت. له درێژه‌ی ووتهکانیشدا ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و کێشه‌یه له ڕێگه‌ی دانوستاندنه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌و دانوستاندنانه‌ش ته‌نها پاش ڕاگرتنی ئه‌و چالاکیانه، ئه‌نجام ده‌درێت.