ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ی ڕابوردوو پاپا بـێنێـدیكت له زانكۆیه‌ك له ئه‌ڵمانیا قسه‌ی كردووه، وه له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا بابه‌تێـكی مێژوویی گێڕاوه‌ته‌وه، كه كاتی خۆی ئیمبراتۆرێـكی بیزه‌نتینی له سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌مدا ڕه‌خنه‌ی له ئیسلام گرتووه. ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌گرتن لێی له لایه‌ن موسـڵمانانهوه.
هاوكارمان به‌ڵـێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه دوو گفتوگۆی جیای ئه‌نجامداوه. یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ساڵح نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی له به‌ریتانیا، وه دووهه‌میان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ئه‌كه‌د موراد له شـارۆچـكه‌ی عه‌ینكاوه له كوردستانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی هه‌ردوو گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.