ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌مه‌ن ده‌ڵـێن هێزه‌كانی ئاسایش دوو هێرشی خۆكوژی جیاجیایان له‌سه‌ر
داموده‌زگا نه‌وتیـیه‌كان پـوچه‌ڵ كردۆته‌وه، وه هه‌ر چوار هێرشـبهرهكهیان كوشـتووه.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵـێن پاسه‌وانێـكی ئاسایشیش له پـێكدادانی یه‌كێـك له‌و داموده‌زگا نه‌وتیانه‌دا كوژراوه.
ده‌شـڵێن ڕووداوه‌كه سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕوویدا كاتێـك هێرشـبه‌ره‌كان ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێـژكراویان پـێ بووه و جلوبه‌رگی كارمه‌ندانی داموده‌زگا نهوتیـیهكانیشیان پـۆشـیبوو، هه‌وڵیان داوه له‌و داموده‌زگایانه بده‌ن له كاتی ئاڵوگۆڕكردنی كارمه‌نده‌كان.
دهشڵـێن ئامانجه‌كان پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت بووه له پارێزگای مه‌ئره‌ب و عه‌مباری به‌نده‌ری دوبـبا له پارێزگای حه‌زره‌مه‌وت.
شـایانی باسه ئه‌م دوو هێرشـه پـێش چه‌ند ڕۆژێـك له ده‌سـتپـێـكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و خۆجێـیهتی یه‌مه‌ن دێت.