جێگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به‌رهه‌م ساڵح و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا دۆناڵد ڕامسڤڵد له پنتاگۆن کۆبونه‌وه تاوه‌کو گفتوگۆ له‌سه‌ر توندوتیژی نه‌ژادی و به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌کان بۆ زیاتر مه‌شق و ڕاهێنان پێکردن به هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی بکه‌ن.
دوا به دوای ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه، جێگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به ڕۆژنامه‌وانی ڕاگه‌یاند که‌وا میلیشیا چه‌کداره‌کان هێشتا هه‌ر مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی حکومه‌تی عێراقی هه‌یه.
به‌رهه‌م ساڵح له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ڕه‌وشی له‌شکری کۆسپێکی زۆر زۆر گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م عێراقیه‌کان و حکومه‌تی عێراقیشدا. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی حکومه‌تی عێراقی و چۆنێتی به‌ڕێوبه‌رێتی داموده‌زگاکانی هه‌یه. سه‌رۆک وه‌زیریش (نوری ئه‌لمالکی) سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ناتوانرێت ئه‌م دیارده‌یه قبوڵ بکرێت و ده‌بێت ته‌نها ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی چه‌ک بێت. "
جێگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی گوتیشی حکومه‌ته‌که‌ی له مانگی داهاتوودا له پێناو چه‌ک داماڵینی ئه‌و میلیشیانه، یاسایه‌کی نوێ پێشنیاز ده‌کات و پێشکه‌شی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌کات.