ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌سه‌ڵاتی پـۆلیسی وڵاته‌كه‌یان زیادكردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رپـرسـن له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دره‌نـگ كاتێـكی ڕۆژی سـێشه‌ممه كه بووه مایه‌ی كوژرانی 10 كه‌س له شاری دیاربه‌كری كورده‌كان.
ئێستا پـۆلیس ده‌سه‌ڵاتێـكی زیاتریان له ده‌ستدایه بۆ لێـكۆڵینه‌وه كردن و ماوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زیاتره‌ش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ سێ ڕۆژی تره.
هاوكاتیش وه‌زیری ناوخۆی توركیا عه‌بدولقادر ئاقسوو ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی به هێـند وه‌رنه‌گرتووه كه ڕێـكخراوێـكی ئه‌وپه‌ڕی ڕاست گوتبووی به‌رپـرسه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه. له ڕاگه‌یاندنێـكدا له‌سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێت كه ده‌گوترێت له‌و ڕێـكخراوه‌وه‌یه به ناوی هێزی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی توركیا گوتوویانه به‌رپـرسـن له‌و ته‌قینه‌وه‌یه. به‌ڵام ئاقسوو ده‌ڵـێت ڕاگه‌یاندنی له‌و شـێوه‌یه پاش ئه‌و جۆره هێرشـانه ده‌درێن و ده‌سه‌ڵاتداران لـێـكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی.
شـایانی باسه زۆربه‌ی جار له توركیا ته‌قینه‌وه‌كان ده‌خرێنه پاڵ سه‌رهه‌ڵداوانی كورد كه خۆشـیان زۆر جار به‌رپـرسـیارێتی خۆیان لێ ڕاگه‌یاندووه. به‌ڵام پارتی كرێـكارانی كوردسـتان نكۆڵی كردووه له‌وه‌ی به‌رپرسبێت له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ی دیاربه‌كر.