كابینه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانی دهنـگدانێـكی سـازداوه سه‌باره‌ت به ڕه‌وانه‌كردنی كه‌شتی جه‌نگی بۆ ده‌ریای سـپی ناوه‌ڕاست تاوه‌كو سه‌رپه‌رشـتی هێزه‌كانی ده‌ریایی بكه‌ن ئه‌وانه‌ی پاسهوانێـتی كه‌ناری لوبنانی ده‌كه‌ن.
له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا له به‌رلین ڕاوێـژكاری ئه‌ڵـمانیا ئهنگێـلا مێركڵ دهنـگدانهكهی به بڕیارێـكی مێـژوویی ناوزه‌ندكرد و ئاماژه‌ی به كاره‌ساتی هۆڵۆكۆست واته قڕكردنی جوله‌كه‌كان له میانه‌ی جه‌نگی دووهه‌می جیهانیدا له ئه‌وروپادا كرد و گوتی هه‌ر بۆیه ئه‌ڵـمانیا به‌رپـرسـیارێـتی مافی هه‌بوونی ئیسرائیلی له ئه‌سـتۆدایه.
پـێـشـبینی ده‌كرێت په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له هه‌فته‌ی داهاتوودا بڕیاری ناردنی كه‌شـتی جه‌نگی بۆ ده‌ریای سـپـی په‌سه‌ند بكات و به‌و جۆره كهشـتیوانانی ئه‌ڵمانی ئه‌ركی به‌رپـرسـیارێتی ڕێـگه‌گرتن له گه‌یشـتنی باری نوێی چه‌ك له ڕێـگه‌ی ده‌ریاوه به گروپی حزبوڵـڵا له هێزه‌كانی هه‌نووكه‌یی ناوچه‌كه ده‌گرنه ده‌ست.
هه‌ر سه‌باره‌ت به لوبنان و له پـێشـهاته‌یه‌كی نوێـدا لـێـپـرسـراوێـكی پایه به‌رزی ئیسرائیلی پـێشـنیازی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌وڵه‌تی جوله‌كه چاو به مه‌سه‌له‌ی ئازادكردنی بهندكراوێـكی لوبنانیدا بـخشـێنێتهوه، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 1979وه له به‌ندیخانه‌ی ئیسرائیلی دایه.
له گوته‌كه‌یدا بۆ ڕادیۆی ئیسرائیل ئه‌میر پـێرتزی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل گوتی سه‌میر قه‌نتار ئه‌وه‌ی دوو هاوڵاتی ئیسرائیلی له شـاری نه‌هاریا له باكوری ئیسرائیل كوشـتبوو، ڕه‌نگه بـبێته مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان، هاوكات ئیسرائیل داوای ئازادكردنی ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی خۆی ده‌كات كه له سه‌ره‌تای مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵدا له لایه‌ن گروپـی حزبوڵـڵای لوبنانیـیهوه به دیل گیراون.