وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵـێت ده‌بێت خۆرئاوا
له هه‌وڵه‌كانی له به‌گژداچوونه‌وه‌ی تاڵیبانه‌كان و پـشـتگیریكردن له به‌رقه‌راربوونی دیموكراسی له ئه‌فغانسـتان به‌رده‌وامبێت.
خانم ڕایس ڕۆژی سـێـشـه‌ممه له كه‌نه‌دا باسی له‌وه كرد كه ئه‌فغانسـتان به‌چ شـێوه‌یه‌ك بووه حه‌شـارگه‌ی تیرۆریسـتان پاش ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـشـتیوانیـیه‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته ڕاگرت له دوای كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سۆڤێت له سـاڵی 1989 دا. هه‌روه‌ها ڕایس هۆشـداری دا و گوتی جارێـكی دیكه‌ش هێشـتا زۆر زووه ئه‌فغانسـتان به‌جێبهێڵین.
كۆنده‌لیزا ڕایس له میانه‌ی كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له نۆڤا سـكۆتیـا له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا پـیته‌ر مه‌كای ئه‌م تێـبـیـنی‌یانه‌ی دا.
هه‌روه‌ها سوپاسی وڵاتی كه‌نه‌دای كرد بۆ به‌شـداریـیان له هێزی ناتۆ له ئه‌فغانسـتاندا.
شـایانی باسه كه‌نه‌دا نزیكه‌ی 2200 سه‌ربازیان له ئه‌فغانستان هه‌یه، وه زیاتر له 20 سه‌ربازیشـیان له‌و وڵاته كوژراون. په‌رله‌مانتاره كه‌نه‌دیـیه‌كانیش چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕووی داوای كۆتایی هێنان به ده‌سـت تێوه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان له‌و شه‌ڕه بوونه‌ته‌وه.