سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵـێت شه‌ڕی ئه‌م دوایـیانه له لوبنان و به‌رده‌وامی توندوتیژی له عێراق" له هه‌موو كات زیاتر ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئێسـتا جیهان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕژێمی ڕادیكاڵی ئێران ده‌بنه‌وه":
" ڕژێمی ئێران حزبوڵـڵا پـڕ چه‌ك ده‌كات، یارمه‌تی پاره‌ی ده‌دا و ئه‌و گروپه ڕاوێژده‌كات كه جگه له ئه‌لقاعیده و له هه‌موو گروپه تیرۆریسـتیـیه‌كانی تر زیاتر ئه‌مریكایی كوشـتووه. ڕژێمی ئێران ده‌ست ده‌كاته كاروباری عێراقه‌وه به پـشـتگیركردنی یاخیبووان و تیرۆریسـتان و میلیشـیای نا یاسایی به‌هێز ده‌كات و كه‌ره‌سته‌ی دروسـتكردنی بۆمبیان پـێ ده‌دات. ڕژێمی ئێران نكۆڵی له مافه بنچـینه‌یـیه‌كانی مرۆڤ بۆ ملیۆنان خه‌ڵـكی خۆی ده‌كات، وه ڕژێمی ئێران هه‌وڵی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات له دژی خواسـتی كۆمه‌ڵـگای جیهانی و ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنانه‌ی خۆی مۆری كردووه.
سه‌رۆك بوش گوتیشی ئێران یارمه‌تیده‌ری ئه‌و تیرۆریسـتانه‌یه كه خه‌ڵـكی ده‌كوژن و ئه‌شـكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و ده‌ڵـێت" ئێمه ده‌زانین چه‌ند خراپـتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر ڕێـگای پـێـبدرایه چه‌كی ناوه‌كی دروسـت بكات":
"زۆر له وڵاتان پـێـكه‌وه كار ده‌كه‌ن ئه‌م كێـشـه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێـكی ده‌ركرد كه داوا ده‌كات ئێران چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت... ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی ئێران... خواستی چه‌كی ناوه‌كی نه‌هێڵن، ده‌توانن وڵاته‌كه‌یان باشتر بكه‌ن. هه‌تا ئێسـتا ڕژێمی ئێران به به‌ره‌نگاریـبوونه‌وه‌ی زیاتر و دواخستنه‌وه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. ئێسـتا كاتی ئه‌وه‌یه ئێران ڕێـگای خۆی هه‌ڵـبژێرێت."
سه‌رۆك بوش هه‌روه‌ها ده‌شـڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـكی دیبلۆماسی بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران هاتۆته كایه‌وه. ئه‌و گوتی به‌ڵام پـێویسـته ده‌رئه‌نجامی هه‌بێت بۆ ئه‌و به‌ره‌نـگاریـیه‌ی ئێران. سه‌رۆك بوش گوتی پـێویسـته ڕێـگا به ئێران نه‌درێت چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌م بهێنێت.
ئه‌م گوتاره بیروڕای حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.