ئه‌مه‌ریكیه‌كان یادی پێنجهه‌مین ساڵڕۆژی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ر ده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان به بێ ده‌نگی ڕاوه‌ستان و ناوی قوربانیه‌كانیان خوێنده‌وه.
سه‌رۆك بوش له كاتژمێر 9:03 ی سه‌ر له به‌یانی به كاتی ناوخۆی شاری نیۆرك شان به شانی ئه‌فسه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیس ده‌قه‌یه‌ك به بێ ده‌نگی ڕاوه‌ستان، ڕێك له‌و كاته‌ی كه هێرشبه‌ران به دوو فڕۆكه‌وه خۆیان به ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی‌دا كێشا و له ئه‌نجامدا هه‌ردوو باڵه‌خانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌و ناوه‌نده وێران بوون.
له ( گراوه‌ند زیرۆ ) واتا له شوێنه‌واری هه‌ردوو باڵه‌خانه‌كه موزیكی باگپایپز لێدرا. هه‌روه‌ها . هه‌ندێك له خێزان و دۆستانی 2،749 قوربانیه‌كانی له‌و دوو باڵه‌خانه‌یه‌دا كوژران، ناوی هه‌ریه‌ك له قوربانیه‌كانیان خوێنده‌وه. هه‌ندێكی تریشیان به بێ ده‌نگی ڕاوه‌ستابوون و وێنه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانیان هه‌ڵگرتبوو.
جێگری سه‌رۆك دیك چینی و وه‌زیری به‌رگری دۆناڵد ڕامسڤڵدیش له كاتژمێر 9:37 ی سه‌ر له به‌یانی به كاتی ناوخۆی واشنتۆنی پایته‌خت ده‌قه‌یه‌ك به بێ ده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان له پنتاگۆن ڕاوه‌ستان، له‌و كاته‌ی هێرشبه‌ران سێهه‌م فڕۆكه‌ی ڕفێنراوییان به پنتاگۆن‌دا كێشا و له ئاكامدا 184 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
بڕیاریشه سه‌رۆك بوش به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كانی یاده‌وه‌ری له پنتاگۆن، هه‌روه‌ها ڕێوڕه‌سمه‌كانی پیتسبێرگ له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا بكات كه له‌وێ فڕۆكه‌ی چواره‌می ڕفێنراو كه‌وته خوارێ پاش ئه‌وه‌ی سواربووه‌كان هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕفێنه‌رانیان دابوو.
هاوكاتیش ڕێوڕه‌سمی هاوشێوه له سه‌رانسه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ووڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك ڕووسیا و به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌شدا به بۆنه‌ی یادی پێنجه‌مین ساڵڕۆژی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی 11 ی سه‌پته‌مه‌به‌ره‌وه، سه‌رۆك بوش ووتارێك پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات.