سه‌رۆك بوش ده‌سـتیكردووه به به‌شـداریكردن له زنجیره‌یه‌ك ڕێوڕه‌سم كه به‌بۆنه‌ی پـێنجه‌مین سـاڵیادی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ری 2001 سازده‌كرێت، كه له‌و ڕۆژه‌دا هێرشی تیرۆریستی له دژی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك بوش و خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا لۆرا بوش تاجه‌گوڵـینه‌یان له ناوچه‌یه‌ك دانا كه به گراوند زیرۆ (ground zero) ناسـراوه، ئه‌و شـوێنه‌ی كه كاتی خۆی دوو باڵه‌خانه به‌رزه‌كه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی لێـبوو، وه تیرۆریسـتانی قاعیده به دوو فڕۆكه‌ی ڕفێندراو خۆیان پـیادان و ڕوخاندیانن.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك بوش ئاماده‌ی نوێژی كڵـێـسـایه‌ك بوو به‌رامبه‌ر گراوند زیرۆ. سه‌رۆك بوش به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌و به دڵـێـكی گرانه‌وه یادی هێرشه‌كانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ر ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش له نیویۆرك چاوی به كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیس ده‌كه‌وێت، وه بۆ ڕێزلێنان له گیانی قوربانیـیه‌كان له‌گه‌ڵـیاندا بۆ چه‌ند خوله‌كێـك به‌بێ ده‌نـگی ده‌وه‌سـتێت، له هه‌مان كاتی كه پـێش پـێنج سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌كان خۆیان به دوو باڵه‌خانه‌كه‌دا كێـشـابوو.
پاشـان سه‌رۆك بوش سه‌ردانی پـنتاگۆن له واشـنتۆن و كێڵـگه‌یه‌ك له پـێنسـلڤانیا ده‌كات كه دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ڕفێندراوی لێ خرابووه خوارێ.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش به‌نیازه ئێواره‌ی دووشه‌ممه له كۆشـكی سـپـی بۆ گه‌لی ئه‌مریكا قسه بكات.