به سه‌ده‌ها هه‌زار له شیعه ئاینزاكانی عێراق له شاری كه‌ربه‌لای پیرۆز كۆبونه‌ته‌وه تاوه‌كو ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی ئاینی یادی له دایك بوونی ئیمام ئه‌لمه‌هدی ئهلمونتهدهر بكه‌نه‌وه كه له نۆ چه‌رخ له‌مه‌وبه‌ر له دایك بووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن پێشبینی ده‌که‌ن ژماره‌ی ئه‌و شیعه ئاینزایانه‌ی سه‌ردانی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن، ژماره‌یان بگاته یه‌ك ملیۆن كه‌س. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئاسایش له سه‌رانسه‌ری شاره‌كه‌دا توند كراوه.
له لایه‌كی دیكه و له ڕۆژی شه‌ممه‌دا، ژماره‌یه‌ك هێرشبه‌ری خۆكوژ له به‌غدا خۆیان ته‌قاندۆته‌وه له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كه‌س كوژراون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كارمه‌ندێكی ڕۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به حكومه‌تی عێراقیان له پایته‌خت كوشتووه.