ڕۆژی هه‌ینی یاخیبووان له عێراق چه‌ند گولـله هاوهنێـكیان ناوه به كاروانێـكی
شـیعه‌كان كه به‌ره‌و شـاری كه‌ربه‌لای پـیرۆز به ڕێـكهوتبوون بۆ گێڕانی ڕێوڕه‌سمی بۆنه‌ی شه‌عبان له نزیك شـاری موسه‌یه‌ب ئاپـۆڕهیان به‌سـتبوو، له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌سی شیعه كوژراون و 6 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر له عێراق و به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عێراقی پـتر له 1500 هاوڵاتی عێراقی له میانه‌ی كاری توندوتیژی له ماوه‌ی مانـگی ڕابوردوودا له به‌غدای پایته‌خت كوژراون. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ناوبراو دوابه‌دوای ئه‌و تێـبیـنی‌یانه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی و عێراقی دێت كه گوتبوویان گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی ئاسایشی تۆكمه له به‌غدای پایته‌خت به‌رهه‌می هه‌بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عێراقی ده‌ڵـێـت ژماره‌ی كوژراوان له تۆمارنامه‌ی نه‌خۆشـخانه‌كان و مردووخانهكانی وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها ده‌شـڵێـت ژماره‌ی كوژراوانی عێراقی له ئاكامی هێرشـه‌كانی یاخیبووان له مانگی هه‌شـتدا له به‌غدا به ڕێـژه‌ی نزیـكه‌ی له سه‌دا 14 به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی حه‌وتدا كه‌متره، كه‌چی له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند ڕێـژه‌ی كوشـتن له مانگی هه‌شـتدا به ڕێـژه‌ی له سه‌دا 52 له به‌غدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی حه‌وتدا كه‌متر بووه، به‌ڵام ده‌سـتبه‌جێ نه‌زانراوه كه ئاخۆ جیاوازی نێوان ئه‌م دوو ڕێـژهیه بۆچی وا زۆره.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له عێراق و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی كه‌ناری جاده به‌لایه‌نی كه‌م دوو كه‌س له به‌غدا كوژراون، هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵـێـت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبـێـك به ماشـێـنێـكی سه‌ربازی له باشـوری به‌غدا سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی گیانی له‌ده‌ستداوه.