ڕۆژی 11 ی مانگی نۆی 2006 پـێنج سـاڵ تـێـپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر خراپترین هێرش دژی ئه‌مریكا له مێژووی نزیكیدا.
هێرشه‌كانی 11 ی سـێـپـته‌مبه‌ری 2001 بووه مایه‌ی گۆڕینی مه‌زن له سـیاسه‌ت و ڕێبازی ستراتیژی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له ناو ئه‌مریكا ڕێ‌وشـوێنی ئاسایشی توندوتۆڵ گیراوه‌ته به‌ر تا ئه‌و ئاسته‌ی كه بۆته گرفت له به‌رده‌م ڕایی بوونی كاری هاوڵاتیان، وه به تایبه‌تی بـیانیـیه‌كان.
سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكاش له ده‌ره‌وه، دوایی كه بۆی ئاشـكرا بوو ئه‌لقاعیده له‌پـشـت ئه‌و هێرشـانه‌وه‌یه داوای له تاڵیبان كرد ئه‌و تاوانكارانه بداته ده‌ستی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵام تاڵیبان ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه و نكۆڵی ده‌كرد له‌وه‌ی ئه‌لقاعیده ده‌سـتی له‌و هێرشـانه هه‌بێت، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به پـشـتیوانیـیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تاڵیبانی له‌سه‌ر حوكمی ئه‌فغانسـتان لادا و هه‌موو باره‌گاكانی ئه‌لقاعیده‌شی له‌و وڵاته نه‌هێشـت. هه‌تا ئه‌مڕۆش ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له ڕاوه‌دونانی پاشماوه‌كانی قاعیده و تاڵیبان و هه‌موو ئه‌و گروپه تیرۆریسـتیانه‌ی په‌یوه‌ندییـان پـێـیانه‌وه هه‌یه.
ئایا دوای ئه‌و پـێـنج سـاڵه ئه‌مریكا ئارامتر بووه؟ ئایا 11 ی سـێـپته‌مبه‌ر وه‌رچه‌رخانێـك بووه له جیهاندا؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداری دكتۆر كرمانج گوندی كردووه، كه مامۆسـتایه له زانكۆی تێـنسـی له ئه‌مریكا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 43 خوله‌كه.