پـۆلیسی توركی له شـاری ئه‌سـته‌نبوڵ ده‌ڵـێـت 4 كه‌سـیان ده‌سـتگیر كردووه كه گومانی ئه‌وه‌یان لـێده‌كرێت په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بێت.
پـۆلیس ده‌شـڵێت ئه‌و كه‌سانه‌یان له ناوچه‌یه‌كی هه‌ژار نشـینی شـاره‌كه كردووه، وه چه‌ندین پارچه چه‌كی سـووك و به‌ڵـگه‌نامه‌یان له‌سه‌ر چـۆنێـتی دروسـتكردنی بۆمب له ماڵی ئه‌و كه‌سانه دۆزیوه‌ته‌وه.
پـۆلیس ده‌شـڵێت پـێـده‌چـێت ئه‌و كه‌سـانه پـلانیان بۆ هێرشی به بۆمب داده‌ڕشت.
سه‌رچاوه ئاسـایشیـیه‌كان ده‌ڵێـن ئه‌و كه‌سانه‌یان یه‌كه‌م جار به‌دی كردووه كاتێـك هوتافیان كێـشاوه و دروشـمیان به‌رز كردۆته‌وه بۆ پـشـتیوانیكردنی ئه‌بو موصعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق، پاش ماوه‌یه‌كی كورت له كوشـتنی به ده‌سـتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له مانگی شه‌شدا.