ئیسرائیل گه‌مارۆی ده‌ریایی له‌سه‌ر لوبنان لابرد كه له دوای ده‌سـتپـێـكردنی شه‌ڕ و پـێـكدادان له‌گه‌ڵ حزبوڵـڵا به‌سه‌ر لوبناندا چه‌سـپاندبووی.
گوته‌بێـژی حكومه‌تی ئیسرائیلی ئه‌م هه‌وا‌ڵه‌ی ڕۆژی هه‌ینی پـشـتڕاسـت كرده‌وه. فه‌رمانده‌ی هێزی ئاشـتیخوازی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له لوبنان ژه‌نه‌ڕاڵ ئالاین په‌ڵێـگرینی ده‌ڵێت ئیسرائیل ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌سه‌ر لوبنان لابرد كه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ بوو به‌رده‌وام بوو. په‌ڵێـگرینی گوتیشی ئیسرائیل گه‌مارۆی ده‌ریایی لابرد له كاتێـكدا كه هێزی ده‌ریایی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌سـتیان به كاری نۆبه‌داری له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریاكانی لوبنان كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه به ته‌واوه‌تی ڕه‌وشی لوبنانی خراپ كردبوو، هه‌ر بۆیه لابردنی بۆ گه‌ڕانه‌وه و ده‌سـتبه‌كاربوونی خه‌ڵـكی بۆ سه‌ر كاره‌كانیان پـێویست بوو.
ئیسرائیل له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه گه‌مارۆی ئاسمانیشی له‌سه‌ر لوبنان لابرد.
شـایانی باسه ئیسرائیل دوابه‌دوای شه‌ڕو پـێـكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا ئه‌م گه‌مارۆیه‌ی به‌سه‌ر لوبناندا چه‌سـپاند تاوه‌كو ڕێـگه له گه‌یشـتنی كه‌ره‌سه و ته‌قه‌مه‌نی له ئێران و سوریاوه بۆ حزبوڵـڵا بگرێت.
به‌پـێی بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له مانگی ڕابوردوودا كۆتایی به شه‌ڕه‌كه هێنرا. كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی گوتوشـیانه بڕیاره سه‌ربازه‌كانی هێزی پـیاده‌ی ئیسرائیلی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا باشوری لوبنان به‌جێ بهێڵن له كاتێـكدا كه هێزه‌كانی ئاشـتی پارێزی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ناوچه‌كه ده‌نێرێن.