حكومه‌تی عێراقی ده‌سـتی به پـرۆسه‌ی گرتنه‌وه ده‌سـتی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی له‌شـكری
وڵاته‌كه‌ی له هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا كردووه.
پـرۆسه‌ی ڕێـوڕه‌سـمی گرتنه‌وه ده‌ستی فه‌رمانده‌یـیه‌كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێوه چوو، ئه‌مه‌ش دوای پـێنج ڕۆژ له دواخسـتنی به‌هۆی ورده‌كاریـیه‌كانی پـرۆسه‌كه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی ئـێـسـتا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هێزی ئاسـمانی و ده‌ریایی و هه‌روه‌ها یه‌ك هێز له كۆی 10 هێزی له‌شـكری عێراقیدا هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بـێژێـكی له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵـێـت هێزه‌كانی دیكه‌ش له كۆتایـیدا ده‌درێـنه‌وه ده‌سـتی حكومه‌تی عێراقی، ڕه‌نـگه به ڕێژه‌ی دوو هێز له مانـگێـكدا.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كاری توندوتیژی له به‌غدا به‌رده‌وام بووه، وه له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له‌و شـاره به‌لایه‌نی كه‌م 14 كه‌س كوژراون و هه‌وره‌ها پـتر له 30 كه‌سیش برینداربوون.
كوشـنده‌ترین هێرشـه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌وه بوو كه هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ به ماشـێـنێـكی بۆمبڕێژكراو له به‌نزینخانه‌یه‌ك كه له لایه‌ن هێزی پـۆلیسی عێراقـیـیه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت خۆی ته‌قانده‌وه، ڕووداوه‌كه كوژرانی 10 كه‌سی لـێـكه‌وته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له عێراق ڕایگه‌یاند كه 2 سه‌ربازی ئه‌مریكی له ڕووداوی جیاجیادا ڕۆژی چوارشه‌ممه له عێراق گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هاوكات كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئاسـمانی عه‌ره‌بی، ئه‌لجه‌زیره، شـریتێـكی ده‌نگی بڵاو كرده‌وه، گوایه ئه‌وه گوته‌ی ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجری ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌یه له عێراق. له شـریته‌كه داوای له هه‌موو ئه‌و یاخیبووانه‌ی كه له عێراقدان ده‌كرد یه‌ك بگرن.
شـایانی باسه ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجر ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌لقاعیده‌ی له عێراق گرته ده‌ست پاش كوژرانی ڕێبه‌ری پـێشـوویان، ئه‌بو موصعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی به هێرشـێـكی ئاسـمانی ئه‌مریكی له مانگی شه‌شدا.