له ئاكامی هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 5 چه‌كداری فه‌له‌سـتینی كوژران.
كارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن نزیكه‌ی 20 كه‌س بریندار بوون له‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی كه دره‌نـگ كاتێـكی شه‌وی سـێـشـه‌ممه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشوری غه‌ززه و ڕه‌فه‌ح و خان یونس ده‌سـتـیپـێـكرد.
گوته‌بـێژێـكی له‌شـكری ئیسرائیلی گوتی بۆردومانه ئاسـمانیـیه‌كه‌ی یه‌كه‌م له دژی ده‌سته‌یه‌ك چه‌كداری حه‌ماسی تیرۆریست بوو كه له ڕێـیاندا بوون بۆ ئه‌نجامدانی هێرشـه‌كانیان، وه بۆردومانه‌كه‌ی دووه‌میش ئه‌وانه‌ی كردبووه ئامانج كه به‌شـداریـیان له پلاندانانی هێرشه تیرۆریسـتیـیه‌كاندا كردبوو.
شـایانی باسه ئیسرائیل دوای ڕفاندنی سه‌ربازێـكی به ده‌ستی چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له كۆتایـیه‌كانی مانگی شه‌شدا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێـك بۆ سه‌ر غه‌ززه كردووه. له‌و كاته‌وه زیاتر له 200 فه‌له‌سـتینی كوشـتووه.