په‌رله‌مانی توركیا ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لوبنان په‌سه‌ند كردووه بۆ به‌شـداری كردن
له ئه‌ركی ئاشـتیـپارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان داوای پـشـتیوانی كردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كردووه دوابه‌دوای ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵای لوبنان. ئه‌نجامی ده‌نـگدانیش بۆ په‌سه‌ندكردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لوبنان 340 ده‌نـگی ئه‌رێ به‌رامبه‌ر 192 ده‌نـگی نه‌رێ بووه.
كا‌ربه‌ده‌سـتانی توركی ده‌ڵێن نزیكه‌ی یه‌ك هه‌زار سه‌ربازی خۆی ده‌نێرێت بۆ لوبنان به مه‌به‌سـتی چاودێریـكردنی ده‌ریایی و هه‌روه‌هاش مه‌شـقپـێـكردنی هێزی سه‌ربازی لوبنانی.
به‌ر له ده‌نـگدانه‌كه‌ش، هه‌زاران كه‌س خۆپـیشـاندانیان كردووه له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی توركیادا له ئه‌نقه‌ره.
هه‌روه‌ها سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان گه‌یشـتۆته ئه‌نقه‌ره بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به ناردنی ئه‌و هێزه سه‌ربازیـیه بۆ لوبنان.
شـایانی باسه توركیا دووه‌م وڵاتی ئیسلامیـیه له دوای قه‌ته‌ر كه به‌ڵێنی داوه كه به‌شـداری بكات له هێزی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لوبنان.