سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی پێشبینی ده‌کات سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کان بتوانن هه‌تاوه‌کو کۆتایی ساڵی داهاتوو عێراق چۆڵ بکه‌ن.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی سێشه‌ممه دوا به دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا مارگه‌رێت به‌کێت له به‌غدا ئه‌م تێبینیانه‌یدا. به‌ڕێزی به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند که‌وا باوه‌ڕده‌کات هێزه‌کانی عێراق له کۆتایی ساڵی 2007 دا بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی ئاسایشی ووڵاته‌که‌یان ئاماده ببن.
خانم به‌کێت له میانه‌ی هه‌مان کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆکی عێراقی خشته‌یه‌کی کاتی دیاری نه‌كردووه، به‌ڵکو ته‌نها بۆچونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. له زوویه‌کی هه‌مان ڕۆژیشدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی ڕاگه‌یاندووه که‌وا گواستنه‌وه‌ی کۆنترۆڵی ئاسایشی ووڵاته‌که بۆ ژێر ده‌ستی عێراقیه‌کان، پرسێکی گرنگه.
پێشتریش، کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئه‌مریکی ڕایانگه‌یاندووه که‌وا سێ سه‌ربازی له‌شکری ئه‌مریکی له نزیک فه‌للوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار له خۆرئاوای عێراق کوژراون، به‌ڵام هیچ وورده‌کارییه‌کی زیاترییان له‌وباره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاند.
هه‌روه‌ها، کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن دیسانه‌وه درێژه به حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی له ووڵاته‌که‌دا ده‌ده‌نه‌وه تاوه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر به هێزه‌کانی ئاسایش بدرێت که توندوتیژییه به‌رفراوانبووه‌ی ووڵاته‌که کۆتایی پێ بهێنن.
چه‌ند ڕۆژێکیش له‌مه‌وبه‌ر، ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕێوڕه‌سمی گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی فه‌رمانده‌یی هێزی له‌شکری عێراقی بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالکی دواخست. کاربه‌ده‌ستان ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا ئه‌و دواخستنه به‌هۆی چه‌ند کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی بووه‌و باوه‌ڕده‌کرێت له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به‌ڕێوه بچێت.