پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت یاریزانێـكی ناسراوی تۆپـی پـێـی عێراقی له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێـكه‌وه ڕفێـندراوه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێـن غانم خـضه‌یری ته‌مه‌ن 22 سـاڵ، كه بۆ تـیـپـی ئۆلۆمپـی عێراقی یاری ده‌كات، له گه‌ڕه‌كی خۆی له حه‌یلعامل له ڕۆژئاوای شـاری به‌غدا ڕفێندراوه.
شـایانی باسه له‌م مانگانه‌ی دواییدا لـێـپـرسراوه وه‌رزشـی و یاریـزانه عێراقـیـیه‌كان بوونه‌ته ئامانجی ڕفاندن و كوشتن.
له ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی ناو عێراق، له‌شـكری به‌ریتانی ڕایگه‌یاند ڕۆژی دووشه‌ممه 2 سه‌ربازی نزیـك به به‌سره كوژران. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكیش گوتیان 4 سه‌ربازی ئه‌مریكی له توندوتیژیـیه‌كانی پارێـزگای ئه‌نبار و به‌غدا كوژراون.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له به‌یانـنامه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن شورای موجاهیدینه‌وه له ماڵپه‌ڕێـكدا بڵاوكرابۆوه، كه گروپـێـكی چه‌كداری سوونین، وه له عێراقه‌وه په‌یوه‌ندیـیان به قاعیده‌وه هه‌یه، ئه‌و هه‌واڵه‌یان ڕه‌تـكرده‌وه كه باس له گرنگی ده‌سـتگیركردنی ڕێبه‌رێـكی گه‌وره‌ی ئه‌لقاعیده ده‌كات.
شـایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕاوێـژكاری ئاسایشی عێراقی موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبـێعی گوتی به ده‌سـتگیركردنی حامید جومعه فه‌رید ئه‌لسه‌عیدی و كوشتن و ده‌سـتگیركردنی 20 كه‌سی دیكه‌ی گروپه تیرۆریسـتیـیه‌كان ئه‌لقاعیده له عێراق گورزێـكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت. كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌لسه‌عیدی به‌رپـرسی دووه‌می ناو ئه‌لقاعیده بووه له عێراق.