كاربه‌ده‌ستانی ئوردنی ده‌ڵـێن چه‌كدارێـك ته‌قه‌ی له گه‌شـتیارانی بـیانی له عه‌مانی
پایته‌خت كردووه، به‌ریتانیـیه‌كی كوشـتووه و 6 كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه چه‌كدارێـك ده‌سـتگیر كرا پاش ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی پـلیـكانی ڕۆمانی ته‌قه‌ی له گه‌شـتیاران كردووه.
شـایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێـن چه‌كداره‌كه هاواری كردووه و گوتویه‌تی ئه‌ڵاهو ئه‌كبه‌ر.
وه‌زیری ناوخۆی ئوردنی، عید ئه‌لفایز به ڕۆژنامه‌وانه‌كانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وه هێرشـێـكی تیرۆریستی ترســنۆكانه بووه، گوتیشی ئه‌گه‌ر چه‌كداره‌كه نه‌خۆشی ده‌روونی نه‌بێت ئه‌وا ئه‌م هێرشه به كارێـكی تیرۆریستی ناوزه‌ند ده‌كرێت.
شـایانی باسه له مانگی یانزه‌ی سـاڵی ڕابوردوودا ئوتێـله‌كانی عه‌مان بوونه شوێنی دیمه‌نی سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی، وه له ئاكامیاندا 60 كه‌س كوژران، گروپـی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رپـرسـیارێـتی خۆی له‌و هێرشـانه ڕاگه‌یاند.