Accessibility links

ئیسرائیل به‌ نیازه‌ 700 یه‌كه‌ی نیشـته‌جێ كردن له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوا دروست بكات


حكومه‌تی ئیسرائیلی ده‌گه‌ڕێت به‌ دوای كۆمپانیا و به‌ڵـێنده‌ر كه‌ ده‌توانن به‌ كه‌مترین نرخی تێـچوون 700 یه‌كه‌ی نیشـته‌جێـكردن له‌ دوو شـوێنی كه‌ناری ڕۆژئاوا دروسـت بكه‌ن.

پـێـشـنیاری دروستـكردنی ئه‌م شـوێنی نیشـته‌جێبوونانه‌ به‌ گه‌وره‌ترین پـرۆژه‌ی له‌و جۆره‌ دائه‌نرێت له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆك وه‌زیر ئێهود ئۆڵمه‌رت له‌ مانگی پـێنجه‌وه‌ ده‌ستبه‌كار بووه‌.

وه‌زاره‌تی نیشـته‌جێـكردنی ئیسرائیلی ئاگاداریـیه‌كی له‌ ڕۆژنامه‌ ناوخۆیـیه‌كانی ئیسرائیلدا بڵاو كردۆته‌وه‌ تیایدا داوا ده‌كات كه‌ كێ ده‌توانێت به‌ كه‌مترین نرخی تێـچوون 700 یه‌كه‌ی نیشـته‌جێـكردن له‌ مه‌عالی ئه‌دومیم و بیتاڕ ئێـڵیه‌ت له‌ نزیك ئۆرشه‌لیم بۆ نیشته‌جێـكردنی زیاتر له‌ 60 هه‌زار كه‌س دروست بكات.

كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی به‌ خێرایی ئه‌و پلانه‌یان ڕه‌تـكرده‌وه‌، وه‌ به‌ پـێـشـێـلكردنێـكی پلانی ڕێـگه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌زانن كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پـشـتگیری لێ ده‌كرێت، كه‌ داوا له‌ ئیسرائیل ده‌كات دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت.

گوته‌بێژێـك له‌ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ته‌ل ئه‌بیب گوتی نابێت ئیسرائیل شوێنی نیشته‌جێبوونه‌كان فراوانتر بكات.

XS
SM
MD
LG