ڕاپـۆرتێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (پـنتاگۆن) ده‌ڵێت توندوتیژی له عێراق گه‌یشـتۆته ئه‌و ئاسـته‌ی كه هه‌لومه‌رجی هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕی ناوخۆ تیایدا به‌دی ده‌كرێت.
ئه‌م ڕاپـۆرته‌ی پـنتاگۆن به‌شـێـكه له‌و زنجیره ڕاپـۆرتانه‌ی كه هه‌موو سێ مانـگ جارێـك ئاماده ده‌كرێت، ڕاپـۆرته‌كه پـێشــكه‌شی كۆنـگرسی ئه‌مریكی ده‌كرێت و تیایدا ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی ڕه‌وشی ئاسایش له عێراقدا له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزیدایه له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له سـاڵی 2003 دا له عێراق ده‌سـتیـپـێـكرد. ڕاپـۆرته‌كه ده‌شـڵێت عێراقـیـیه‌كان زیاتر دڵـنیگه‌ران بوون به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان دووچاری شه‌ڕی ناوخۆ ده‌بـێـته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی ده‌كرێت ڕێگه له ڕوودانی ئه‌و توندوتیژییه نه‌ژادییانه بگیرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌وڵه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن. هه‌روه‌هاڕاگه‌یه‌ندراوه كه شه‌ڕوپێكدادانی نێوان عه‌ره‌به شیعه‌كان و سونه‌كان له به‌رزبونه‌وه‌دایه و هه‌فتانه هێرشی هه‌موو لایه‌نه‌كان به ڕێژه‌ی له سه‌دا 24 زیادی كردووه و ژماره‌ی قوربانیه‌كانیش به ڕێژه‌ی له سه‌دا 51 پتر بووه.
ئه‌م هه‌ڵـسـه‌نگاندنه له كاتێـكدا دێت كه كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن ته‌رمی ئه‌و قوربانیـیانه ده‌رئه‌هێنن كه به‌هۆی هێرشه ڕۆكێـتیـیه‌كان و ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی شـاری به‌غدا كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه وێرانبووه‌كان، به‌لایه‌نی كه‌م 64 كه‌س كوژراون و زیاتر له 250 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
په‌یامنێری به‌شـی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری به‌غدا، سروه عه‌بدولواحید ڕاپـۆرتێـكی سه‌باره‌ت به دوا ڕووداوه‌كانی ئه‌و شـاره‌ی بۆ ناردووین، ده‌توانن گوێـبیستی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.