سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی داوای له كرێـكار و كارمه‌ندانی فه‌له‌سـتینی كردووه ئه‌و
مانگرتنه ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه به نیازن له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌ستی پـێـبكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیر ئیسماعیل هه‌نیـیه‌ی سه‌ر به حه‌ماس به تایبه‌تی داوای له مامۆسـتایان كردووه كه بچنه سه‌ر كار. ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م تێـبیـنی‌یانه‌ی دا له كاتێـكدا كه یارمه‌تی لابردنی خۆڵ و پـیسی له شاری غه‌ززه ده‌دا كه كارمه‌نده‌كانی شـاره‌وانی به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی موچه‌وه له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌كه مانیان گرتووه.
پـێشـتریش له‌م هه‌فته‌یه‌دا كارمه‌ندانی گشتی حكومه‌ت له ناو ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا خۆپـیشـاندانی گه‌وره‌یان ڕێـكخسـتووه و داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌سـتینیش موچه‌ی زیاتر له 165 هه‌زار كارمه‌ندی حكومه‌تیان نه‌داوه له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یارمه‌تیـیه دارایـیه‌كانیان بۆ حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی ڕاگرتووه، دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه ئیسرائیلیـیه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا نوێنه‌رانی حكومه‌تی ئیسرائیلی له قاهیره‌ن، وه هه‌وڵی دانوسـتاندن ده‌ده‌ن بۆ ئازادكردنی ئه‌و دوو سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌ی كه له كۆتایی مانگی شه‌شدا له لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه ده‌سـتگیركران.