سودان بڕیاری 1706 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ڕه‌تـكرده‌وه، كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ناوچه‌ی دارفۆری وڵاته‌كه‌ی.
ڕێبه‌رێـكی پارتی كۆنـگره‌ی نیشـتیمانی ده‌سه‌ڵاتدار گوتی بڕیاره‌كه دوژمنـكاریـیه‌كی ناڕه‌وایانه‌یه له دژی سودان. ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی حكومه‌تی سودانی SUNA له زاری لـێـپـرسـراوانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بڵاوی كردۆته‌وه كه وڵاته‌كه‌یان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ر چ بڕیارێـك ده‌رنابڕێت ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ریـیه‌ك پـێـشـێـل بكات.
ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه تـێپه‌ڕی كردووه داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌فریقا كه له دارفۆر بڵاوبوونه‌ته‌وه، وه نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی توندوتیژیـیه‌كه‌ی بكه‌ن، له خۆ بگرێت كه ژماره‌یان 7 هه‌زار كه‌سه، وه هێزێـكی ئاشـتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی له‌بری ئه‌وان بڵاو بكاته‌وه.
شـایانی باسه له 15 وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش 12 وڵاتی بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و 3 وڵاتیش ده‌نگیان نه‌دا كه ڕوسیا و چین و قه‌تر بوون.
له ماوه‌ی 3 سـاڵ و نیوی شه‌ڕی دارفۆر زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌سیش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.