هه‌رچه‌نده ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دوا مۆڵه‌ت بوو كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێرانی دیاری كردبوو تا پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت. كه‌چی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئێران هێـشـتا یۆرانیۆم ده‌پـیتێـنێت.
له ڕاپـۆرتێـكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه كه نه‌كراوه دڵـنیابن له‌وه‌ی وه‌ك ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه. ئه‌مه‌ش ڕێـگه له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی ئاسایش خۆش ده‌كات سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بـسه‌پـێـنێت له‌سه‌ر پابه‌ند نه‌بوونی به‌و دوا مۆڵه‌ته‌ی بۆی ده‌سـتنیشـان كرابوو.
باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جۆن بۆڵـتن ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی به ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر نیازه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران بۆ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی وه‌سف كرد.
سه‌رۆك بوش‌یش له میانه‌ی گوتارێـكدا بۆ جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كان له ویلایه‌تی یوتا سه‌باره‌ت به ئێران گوتی ئه‌و به‌ره‌و ڕوو وهسـتانهی ئێران ده‌بێت ئاكامی لێ بكه‌وێته‌وه، وه گوتیشی نابێت ڕێـگه به ئێران بدرێت چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌م بێنێت.
له تارانیش لـێـپـرسـراوێـكی باڵای ئێرانی ( محه‌مه‌د سه‌عیدی جێـگری سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی) گوتی ڕاپـۆرته‌كه‌ی IAEA پـیـشـانی ده‌دات ئه‌و قسه و بۆچوونانه‌ی كه ئه‌مریـكیـیه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ده‌یڵێن له‌سه‌ر بنه‌مای خهیاڵیـیه.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی وڵاته‌كه‌ی به ترسـاندن پاشـگه‌ز نابێـته‌وه و ده‌سـت له مافی خۆی له ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی هه‌ڵـناگرێت.