زنجیره‌یه‌ك هێرشی موشه‌كی و بۆمبی یه‌ك له دوای یه‌ك كه له به‌غدا ڕوویانداوه،له ئاكامدا به له به لایه‌نی كه‌مه‌وه 43 كه‌س كوژران و زیاتر له 100 كه‌س بریندار بوون.
ئه‌و هێرشانه ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له ناوچه‌یه‌كی زۆرینه‌ی شیعه‌كان له به‌غدا ڕوویاندا سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته هاوبه‌شه‌كانی ئاسایشی هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عێراقی پتر بوون.
له زوویه‌كی هه‌مان ڕۆژیش، سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی گوتی له‌وانه‌یه تاوه‌کو كۆتایی ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی عێراقی به‌رپرسیارێتی ئه‌ركه‌كانی ئاسایش له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی عێراقدا بگرنه ده‌ست.
نوری ئه‌لمالكی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی له مانگی داهاتوودا، پارێزگای زیقار ده‌خرێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی عێراقی و ناوچه‌كانی تریش به دوایدا.