فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق، ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی ده‌ڵێت ڕه‌نـگه هێزه عێراقیـیه‌كان 18 مانگیان پـێویست بێت بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی باری ئاسایشی وڵاته‌كه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا ژه‌نه‌ڕاڵ كه‌یسی گوتی ئه‌و پـێـی وایه هێزه عێراقیـیه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانن پـێشـكه‌وتنێـكی ئه‌وتۆ به‌خۆیانه‌وه بـبینن تا بتوانن كۆنتڕۆڵی باری ئاسایش بكه‌ن به پـشتیوانیـیه‌كی زۆر كه‌می هاوپه‌یمانان.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت سه‌ربازێـكی ما‌رینزی ئه‌مریكی گیانی له ده‌ستداوه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی كه ڕۆژی سـێشه‌ممه له كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكریدا له پارێـزگای ئه‌نبار پـێوه بووه.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا ته‌قه له كارمه‌ندێـكی وه‌زاره‌تی داد كراوه، خۆی و پاسه‌وانه‌كه‌ی و شۆفێره‌كه‌ی كوژراون. له ڕووداوێـكی دیكه‌شدا چه‌ند چه‌كدارێـك ته‌قه‌یان له 3 كرێـكار كردووه و كوشتویانن. له هێرشـێـكی دیكه‌شدا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك دوو كه‌س كوژراون.
له باشوری به‌غداش 5 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه كه گولـله‌باران كرابوون. له باكوری به‌غداش 5 كه‌س كوژران كاتێـك بۆمبێـكی لاڕێ به ماشێنه‌كه‌یان ته‌قیوه‌ته‌وه.