كۆفی ئه‌نانی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئیسرائیل كرد كۆتایی به گه‌مارۆی كه‌رتی غه‌ززه بـهێنێت له ڕێـگه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی كه ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به ئیسرائیله‌وه دهبهسـتێـتهوه.
به‌ڕێز ئه‌نان ئه‌م لێدوانه‌ی دا پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس له ڕامه‌ڵـڵا.
هه‌روه‌ها داواشی كرد كۆتایی به‌و خوێـن ڕشـتنه‌ی كه‌رتی غه‌ززه بهێنرێت.
مه‌حمود عه‌باسیش داوای له چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان كرد هێرشه ڕۆكێـتیـیهكانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ڕابـگرن.
له مانگی شه‌شه‌وه ئیسرائیل ده‌سـتی به هه‌ڵمه‌تێـك بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كردووه، وه ڕۆژانه به تۆپـباران و هێرشی ئاسمانی چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی كردۆته ئامانج، به‌لایه‌نی كه‌م 200 فه‌له‌سـتینی كوژراون، وه زۆربه‌یان هاوڵاتی سـڤیلن.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له غه‌ززه شـایه‌تحاڵه‌كان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی فه‌له‌سـتینی گوتیان هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌لایه‌نی كه‌م 7 فه‌له‌سـتینیـیان كوشـتووه، كه زۆربه‌یان هاوڵاتی سـڤیلن.
له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت پـشـكنیـنهكانی كه له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجام دراوه تونێـلێـكی ژێر زه‌وی ئاشـكرا كردووه كه درێژایـیهكهی 150 مه‌تره، وه له كه‌رتی غه‌ززه‌وه به‌ره‌و ده‌روازه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی كارنی له ناو ئیسرائیل. له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به‌نیازبوون ئه‌و تونێـله بۆ هێرشـێـكی تیرۆریستی له دژی ده‌روازه‌ی پهڕینهوهكه به‌كاربهێنن.
شـایانی باسه ده‌روازه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی كارنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێـك له‌به‌ر مه‌ترسـیـیه ئاسایشـیـیه‌كانی ئیسرائیل داخراوه، وه نارده و هاووردهی فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی پهكـخسـتووه.