لاوان هێزی له‌بن نـههاتووی گه‌لانن و پاشه‌ڕۆژی وڵاتیان له ئه‌سـتۆدایه. په‌روه‌رده‌كردنیان به شـێوه‌یه‌كی مۆدێرن و دانانی پـرۆژه‌ی گونجاو بۆیان پـێویسـته بۆ ئه‌وه‌ی بـتوانن شـانبهشانی گه‌لانی جیهان پـێـش بكه‌ون و جڵه‌وی وڵاتیان به‌ده‌سـته‌وه بگرن، وه پاشه‌ڕۆژی وڵاتانیان به‌ره‌و ئاسـۆیهكی گه‌شـتر بـبهن، ئه‌مانه‌ش ئه‌ركی سه‌رشـانی حكومه‌ته‌كانه.
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان بۆ بهگڕخسـتنی لاوانی كوردسـتان و گه‌شـه‌پـێدانی به‌شی پـیـشـهسـازی له وڵاتێـكدا كه ڕژێـمی سه‌دام حسێن له هه‌موو بوارێـكهوه بێـبه‌ش و وێرانی كردبوو، به پـرۆژهیهك هه‌سـتاوه له به‌رهه‌مـهێنانی پاسـكیل دروسـتكردن له شـاری خانه‌قین.
هاوكارمان جانی دیلان له میانه‌ی به‌رنامه‌ی بهههڤرا گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئالان هه‌واس، ئه‌ندازیاری پـرۆژه‌كه سـازكردووه تا ورده‌كاری زیاتر له باره‌یه‌وه بدات.
ده‌توانن گوێبیـسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.