سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان بۆ جارێكی دیكه داوای له ئیسرائیل كرد، گه‌مارۆی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی له‌سه‌ر لوبنان لابه‌رێت.
به‌ڕێز ئه‌نان له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئێهود ئۆلمه‌رت له ئورشه‌لیم گوتی لابردنی ئه‌و گه‌مارۆیه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی لوبنان بدرێت كه گوزه‌رانی خۆی چاك بكاته‌وه پاش ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه مانگێكی خایاند.
كۆفی ئه‌نان بانگه‌وازێكیشیدا بۆ ئازادكردنی هه‌ردوو سه‌ربازه ئیسرائیلیه ده‌ستگیركراوه‌كه به بێ دانانی هیچ مه‌رجێك، ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی كه گرتنیان له مانگی ڕابردوودا بووه هۆی ئه‌وه‌ی هێرشی ئیسرائیل له دژی لوبنان ده‌ست پێ بكات.
به‌ڕێز ئۆلمه‌رت یش له لای خۆیه‌وه گوتی هه‌تاوه‌كو سه‌ربازه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شان به شانی هێزه‌كانی لوبنان بۆ ناوچه‌كانی سه‌ر سنوری سوریا ڕه‌وانه نه‌كرێن به مه‌به‌ستی ڕێگه گرتن له گه‌یشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به حیزب الله ئه‌وا ئیسرائیل ئه‌و گه‌مارۆیه لانابات.
سوریاش ڕایگه‌یاندووه كه‌وا بوونی هێزی نێونه‌ته‌وه‌ی به درێژایی سنوری نێوان لوبنان و سوریا هه‌ڵوێستێكی دوژمنانه‌یه.