به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له باشوری توركیا 3 كه‌س كوژراون. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه پاش كه‌متر له ڕۆژێـك له‌و ته‌قینه‌وانه دێت كه له دوو شـاری توركی ڕوویدابوو و زیاتر له 20 كه‌سیش تیایاندا بریندار بوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شـاری ئه‌نتالیای سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له ناوچه‌یه‌كی هاوینه‌هه‌واری میللی، شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی باڵه‌خانه‌كانی شـكاندووه و زیانی به بازاڕ و شـوێنه بازرگانیـیه‌كانیشی گه‌یاندووه.
نزیكه‌ی 20 كه‌سیش برینداربوون.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌سته‌نبوڵ و یه‌كێـكی دیكه‌ش له مارماریس بووه هۆی برینداربوونی 27 كه‌س، كه ده‌یان به‌ریتانین.
گروپـێـكی میلیتانی كوردی، كه خۆیان به هه‌ڵۆی ئازادی كوردستان ده‌ناسێنن، له به‌یانـنامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ئنته‌رنێت به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕاگه‌یاند.
گروپـه‌كه په‌یوه‌ندی به پارتی كرێـكارانی كوردسـتانی (په‌كه‌كه) قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نێردراوێـكی تایبه‌تی دامه‌زراندووه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ توركیا و عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و گروپه تیرۆریسـتیـیه‌كانی دیكه‌ی باكوری عێراق و به درێژایی سـنووره‌كانی توركیا و عێراق. نێردراوه‌كه ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف رالستۆنه كه ئه‌فسه‌رێـكی خانه‌نشینی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكایه.