کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌مه‌وه 40 چه‌کداری شیعه و 20 سه‌ربازی عێراقی له میانه‌ی پێکدادانێکی توند له باشوری ووڵات کوژراون.
ئه‌م پێکدادانه دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له شاری دیوانیه ده‌ستی پێ‌کرد که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی شیعه ئاینزاکانن. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی هه‌ڵمه‌تیان بردبۆوه سه‌ر چه‌کداره‌کانی له‌شکری مه‌هدی به‌و ئومێده‌ی ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیانه کۆبکه‌نه‌وه که به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له لای خه‌ڵکانی ناوچه‌که‌یه.
شه‌ڕکه‌ره‌کانی له‌شکری مه‌هدیش لایه‌نگری موقته‌دا ئه‌لسه‌دری ڕێبه‌ری ڕادیکاڵی سه‌ر به شعه‌کانن و سه‌رکردایه‌تی لایه‌نێکی شیعه‌کان له ناو حکومه‌تی عێراقیدا ده‌که‌ن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی له‌شکری عێراقیش به‌شێکه له جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالکی بۆ چه‌ک داماڵینی چه‌کداران وه‌ک به‌شێک له پلانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی نیشتمانی.
زوویه‌کی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له ناو ئۆتۆمبیلێکدا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌غدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 16 که‌س کوژراون و زیاتر له 40 که‌سیش برینداربوون.
سه‌رباری به‌رزبونه‌وه‌ی ڕاده‌ی توندوتیژییه‌کان له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ووته‌بێژێکی له‌شکری ئه‌مریکی گوتویه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کانی ناو به‌غدا ڕاده‌ی توندوتیژییان له شاره‌که‌دا که‌م کردۆته‌وه.
له‌شکری ئه‌مریکی له عێراق ڕاشیگه‌یاندووه که‌وا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 8 سه‌ربازی ئه‌مریکی له میانه‌ی ژماره‌یه‌ک هێرشدا کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌ش، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانی دێس براون له به‌غدا چاوی به وه‌زیری به‌رگری عێراقی عه‌بدولقادر موحه‌ممه‌د جاسم ئه‌لمفه‌رجی که‌وتووه و پێشبینی ده‌کرێت له‌سه‌ر پلانه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی ئاسایش له سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کانه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازه عێراقیه‌کان له باشوری ووڵات گفتوگۆ بکه‌ن.