له یه‌كه‌م ڕۆژی دادگایی كردنی سه‌دام حسێن به تومه‌تی شـاڵاوی جینۆساید له دژی كورده‌كانی عێراق، پارێزه‌ری سه‌دام گوتی ده‌مه‌وێت سه‌رۆكی ئێسـتای عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك شـایه‌تحاڵێـك ئاماده‌ی دادگایـیه‌كه بـبێت.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته و دوا پـێـشـهاته‌كانی عێراق وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ هیوا عوسمان، ڕۆژنامه‌وان و ڕاوێـژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی عێراقی كردووه.
هیوا عوسمان ده‌ڵێت به‌ڕێز تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ئه‌و وه‌ك شـایه‌تحاڵـێـك ئاماده‌ی دادگا ده‌بێت بۆ شـایه‌تی ئه‌گه‌ر دادگا داوای لێ بكات.
ده‌توانن گوێـبیـسـتی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.