سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌یان له مافی هه‌بوونی
ته‌كنه‌لۆژیای وزه‌ی ناوه‌كی پاشـگه‌ز نابـێـتهوه. گوتیشی چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیـیان له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك نیـیه.
سه‌رۆكی ئێرانی ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م تێـبیـنی‌یانه‌ی دا له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌شـێـكی نوێی ده‌زگای ناوه‌كی له ئاراك كه ده‌كه‌وێته 200 كیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای تاران.
ئه‌م ده‌زگایه‌ی كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی قورسه، وه ئه‌مڕۆ كرایه‌وه به‌شـێـكه له‌و ده‌زگا ناوه‌كیـیه‌ی بڕیاره له سـاڵی 2009 دا ته‌واو بكرێت.
ئێران ده‌ڵێت ئه‌و ده‌زگا ناوه‌كیـیه بۆ به‌رهه‌مـهێنانی وزه‌ی كاره‌با دایده‌مه‌زرێنێت به‌ڵام وڵاتانی خۆرئاوا مه‌ترسی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و چالاكیـیه ناوهكیـیانهی تاران نیشـان دا و ده‌ڵێن له دروسـتكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیدا به‌كاریان ده‌هێنێت.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌م ده‌زگایه‌ی كرده‌وه پـێش چه‌ند ڕۆژێـك له دوا مۆڵه‌تی دانراو بۆ ئێران كه چالاكیـیه‌كانی پـیتاندی یۆرانیۆم ڕابـگرێت، هه‌روه‌كو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داخوازیـیان لێ كردووه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بێـته‌وه.