له ڕاپـرسیـیه‌كی نوێ‌دا له ئیسرائیل وا هاتووه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵـكی ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌ست له كار بكێـشـێته‌وه له‌به‌ر چۆنێـتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شه‌ڕه‌ی دژی حزبوڵـڵا له لوبناندا.
له چاپی ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆتدا ئه‌نجامی ئه‌م ڕاپـرسـیـیه گشتـیـیه بڵاوكرایه‌وه، كه تیایدا هاتووه له‌سه‌دا 63 ی ئه‌وانه‌ی به‌شـداری ئه‌م ڕاپـرسـیـیه بوون ده‌ڵێن ده‌بێت به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت واز له كار بهێنێت.
هه‌ر له ڕاپـرسـیـیه‌كی دیكه‌ی هاوشـێوه‌دا كه هه‌فته‌ی پـێـشـوو ئه‌نجام درا ده‌ڵێت له‌سه‌دا 41 ی به‌شـداربووان ده‌ڵێن به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌بێت ده‌ست له كار بـكێـشـێته‌وه.
شـایانی باسه به پـێی ئه‌و ڕاپـرسـیـیه گشـتیـیه نوێـیه واهاتووه كه زۆربه‌ی خه‌ڵـكی ئیسرائیل ته‌ماشای بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن وه‌كو شـكستهێنانێـك بۆ ئیسرائیل چونكه حزبوڵـڵا و ڕێبه‌ره‌كانی هه‌روه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و 2 سه‌ربازه ئیسرائیلـیـیه كه مانـگێـك له‌مه‌وبه‌ر به‌دیل گیران هێشـتا ئازاد نه‌كراون.