كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێن دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌كانیان
له مزگه‌وتێـكه‌وه له شـاری ڕومادی ته‌قه‌ی لێـكرابوو تانـكه‌كانیان چه‌ند گولـله‌یه‌كیان ناوه به مزگه‌وته‌كه‌وه و له ئاكامدا زیانی گه‌وره به گومه‌ز و مناره‌ی مزگه‌وته‌كه گه‌یشـتووه. له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێـژێـكی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان به مه‌به‌ستی به‌رگری له‌خۆكردن بووه.
له‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌دا سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی بریندار بووه، كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن 3 كه‌س كوژراون و زیاتر له 20 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
دوێنێ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی تۆكمه‌كردنی ڕه‌وشی ئاسایش كه له لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراقی و ئه‌مریكی پـیاده ده‌كرێت پـێـشـكه‌وتنێـكی زۆر به‌رچاوی به‌خۆوه بـیـنیـوه. هه‌ر له گوته‌كه‌یدا ژه‌نه‌ڕاڵ جـۆن ئه‌بی زه‌ید گوتیشی عێراق له به‌رپابوونی شه‌ڕی ناوخۆوه دووره.