به‌رپـرسـێـكی باڵای ئاسایشی فه‌له‌سـتیـنی ده‌ڵێت هه‌وڵه‌كان به مه‌به‌ستی ئازادكردنی 2
ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژئاوایی ئه‌وانه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له كه‌رتی غه‌ززه ڕفێندرابوون پـێـشـكه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری ناوخۆی فه‌له‌سـتینی سه‌عید صیامی سه‌ر به‌گروپی حه‌ماسی ئیسلامی ڕۆژی هه‌ینی گوتی به‌رپـرسـانی فه‌له‌سـتینی له هه‌وڵ و كۆشـشی ئازادكردنی ڕۆژنامه‌وانی بـیانیدا به‌رده‌وامن، وه‌زیری ناوبراو زانیاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه نه‌دركان.
ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی فه‌له‌سـتینی یه‌كه‌م هه‌واڵی دڵـخۆشـكهربوو له‌و سـاته‌وه‌ی له 14 ی ئه‌م مانـگهوه كه گروپـێـكی چه‌كدار دوو ڕۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی فۆكس نیوزیان ده‌سـتگیركرد.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئیسماعیل هه‌نیـیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی كاری ڕفاندنی ڕۆژنامه‌وانه‌كانی سه‌رزه‌نشت كرد و داوای ئازادكردنیانی كرد.
گروپـێـك كه خۆیان به ده‌سته‌ی جیهادی موقه‌ده‌س ده‌ناسێنن به‌رپـرسـیارێتی ئه‌نجامدانی ڕفاندنه‌كه‌یان خسـتۆته ئه‌سـتۆی خۆیان و داوا ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی دوو ڕۆژنامه‌وانه‌كه تا ڕۆژی شه‌ممه به‌ندكراوه موسـڵمانه‌كان ئازاد بكه‌ن.