ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 18 سـاڵه كورد چاوه‌ڕوانی ئه‌م ڕۆژه‌یه، دادگاكردنی سه‌دام و داروده‌سـته‌كه‌ی. ماوه‌ی 18 سـاڵه كورد به ده‌ست سه‌خترین ئازاره‌وه ده‌ناڵێنێت، كه ئازاری چاوه‌ڕوانیـیه. هه‌ریه‌ك له‌و خێزان و تاكه كه‌سـانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه ژماره‌یه‌ك له خۆشـه‌ویسـتـانیان له كاره‌ساتی ئه‌نفالدا له‌ده‌ست داوه. زۆربه‌یان له‌و كرده و كاره‌ساته به‌دناوه‌دا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كانیان بێ سه‌ر و شـوێن كراون، وه زۆر جار ده‌بیسـتین كه له ژوری تێزابدا توێنراونه‌ته‌وه، یاخود ده‌ڵێن ژه‌هری كیمیاویـیان به‌سه‌ردا تاقی كراوه‌ته‌وه، وه زۆربه‌یان له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا گولـله‌باران كراون، وه یان به زیندویی كراونه‌ته ژێر خۆڵه‌وه.
تا ئه‌و كاته‌ی سه‌دام ڕووخا هه‌روا ده‌زانرا له زیندانه تاریكه‌كانی سه‌دام ماون و له‌گه‌ڵ ئازادبوونی عێراقدا ئه‌وانیش ئازاد ده‌بن، كه خه‌ونێـك بوو بۆ ژیان و تاكه دروسـتكه‌ری هیوا و ئومێد بوو، چاوی چاوه‌ڕوانی له كوێربوون ده‌پاراست.
كه سه‌دام ڕووخا و هیچ شـوێنه‌وارێـكی ئه‌نفال كراوه‌كان ده‌رنه‌كه‌وت، وه‌ك ئه‌وه وابوو جارێـكی تر ئه‌نفال بكرێن، چونكه زۆر قورسه ئه‌وه‌نده سـاڵ چاوه‌ڕوانی ڕۆژێـك بیت و ئه‌و ڕۆژه دێت و ئاواته‌كانی تۆ تیایدا نه‌یه‌ته دی. ئیتر هه‌ر له‌و كاته‌وه گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ ده‌دۆزرێنه‌وه و برینه‌كان ده‌كولێته‌وه.
له سه‌رده‌می ئه‌نفال و كیمیاباراندا كورد زۆر بێـكه‌س و داماو و بێ ده‌سه‌ڵات بوو. هانای برده به‌ر زه‌وی و ئاسمان، وه ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، له ئه‌مریكاوه بۆ سـۆڤێت، له پاپاوه بۆ شـێخی ئه‌زهه‌ر، به‌ڵام له جیاتی هانا به‌هانه‌یان ئه‌هێنا و كوردیان به به‌كرێـگیراو ناوده‌برد. له‌و كاتانه‌دا ته‌نها ڕۆژنامه‌نووسه به‌جه‌رگه‌كان، وه‌كو ڕۆژنامه‌نووسی به‌جه‌رگ گوین ڕۆبه‌رت له فلیمی The wind of death واته بای مه‌رگ به‌ڵـگه‌ی یه‌كه‌می كیمیابارانی دژ به كورد ده‌رخست.
حكومه‌تی سـۆڤێت و ڕۆژنامه‌ی پـراڤدا كوردیان به درۆزن ناوده‌برد و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان به پـرۆپاگه‌نده‌ی ڕۆژئاوا ده‌زانی.
هاوكارمان جانی دیـلان دادگایی كردنی سه‌دام و به جینۆساید ناسینی تاوانه‌كانی كردۆته بابه‌تی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانی به‌رنامه‌كه بوون:
ناصح حه‌مه حسێن، یاسادانه‌ر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پارێزه‌ران بۆ داكۆكی كردن له داواكان بۆ مافی تاكه كه‌س.
زاهیر مه‌حمود، یه‌كێـك له زیان پـێـكه‌وتووه‌كانی ده‌ستی ڕژێمی سه‌دامه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.