كۆفی ئه‌نانی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت دڵنیایه له‌وه‌ی 15 هه‌زار سه‌ربازی هێزی ئاشتیخوازی نێونه‌ته‌وه‌یی پێكهاتوو له سه‌ربازه‌كانی ئه‌وروپا و شوێنه‌كانی تری جیهانیه‌وه، له ئاینده‌یه نزیكدا له لوبنان بڵاوده‌كرێنه‌وه.
به‌رێز ئه‌نان ڕۆژی هه‌ینی له بروكسڵ ئه‌م تێبینیانه‌یدا و گوتی پێشبینی ده‌سپێكێكی باشی كۆبونهوهكهكانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات و هه‌ست ده‌كات كه‌وا ده‌توانرێت ئه‌و ژماره پێویستهی سه‌ربازه‌كان بگه‌یه‌نرێته ناوچه‌که.
پێش ده‌ست پێكردنی كۆبونه‌وه‌كه، فه‌ره‌نسا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز پتر كرد و ئیتالیاش ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ ناردنی 3000 سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه . هه‌ندێ له ووڵاتانی دیكه‌ی وه‌ک پۆڵۆنیا و ئیسپانیش پێشبینی ده‌كه‌ن له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ده‌ینرێن، دیاری ده‌كه‌ن.