وه‌زیری به‌رگری ڕوسیا سێرگیێ ئیڤانۆڤ ده‌ڵێت هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی ووتوێژ له‌سه‌ر چه‌سپاندنی سزای ئابوری له دژی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران له لایه‌ن نه‌ته‌وه یهکگرتووهكانهوه بكرێت.
ئیڤانۆڤ ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گوتی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له ڕێگه‌ی دانوستاندنه‌وه، ده‌بێت كاتی زیاتر ته‌رخان بكرێت.
هاوكاتیش، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی جاك شیراك گوتویه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی ئێران بۆ پێشنیازی كۆمه‌ك كردنی ئابوری نیونه‌ته‌وه‌یی، ڕوون نه‌بووه.
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساش گوتویه‌تی تاران باسی له‌وه نه‌كردووه كه ئایا كرداره ناوه‌كیه هه‌ستیاره‌كانی ڕاده‌گرێت یان نا.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گۆنزالۆ گالیگۆس گوتویه‌تی واشنتۆن هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئه‌و ئابڵوقه‌یه له‌سه‌ر ئێران ده‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو تاوه‌كو كۆتایی مانگی هه‌شت، چالاكیه ناوهکیهكانیان ڕانه‌گرێت.
له تارانیش، ئه‌حمه‌د خاته‌می كه ڕێبه‌رێكی باڵای ئاینی ئێرانه گوتویه‌تی ئێران هه‌موو جۆره" زمانێكی فشار" ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینیش سه‌رۆكی پێشووی ئێرانی موحه‌ممه‌د خاته‌می له تۆكیۆ گوتی به‌رزبونه‌وه‌ی فشاره‌كان له‌سه‌ر ئێران، مه‌ترسی دروست بوونی قه‌یرانێكی دیكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یدا ده‌كات.