ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگیلا مێركێـڵ ده‌ڵێت وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێرانی په‌یوه‌ست به پـێشـنیازی
كۆمه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی ناوه‌كی تاران له ئاستی پـێویست و چاوهڕوانـكراودا نیـیه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، له چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵـێـكی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌ڵمانیدا خانم ئه‌نگیلا مێركێـڵ گوتی ئێران له وه‌ڵامی پـێـشـنیازهكهی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا ئاماژه به‌وه نادات كه ئایا چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاده‌گرێت یان نا.
حكومه‌تی ئێران له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌یه سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی ناوه‌كی خۆی دانوسـتاندنی ڕاسته‌قینه بكات.
هاوكات سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تارانی په‌یوه‌ست به كۆمه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئێران له به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران كه‌م و كورتی هه‌یه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گۆنزالۆ گالیگۆس ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی سه‌باره‌ت به هه‌نگاوی داهاتوو ئه‌مریكا ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌كات.
شـایانی باسه گۆنزالۆ گالیگۆس ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای ڕاگرتنی هه‌موو چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران تا 31 ی مانگی هه‌شت ده‌كات.
فه‌ره‌نسـاش ده‌ڵێت به‌ر له‌وه‌ی وتووێژه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و كێـشـهیه ئه‌نجام بدرێت ئێران ده‌بێت پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.