یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به مردنی بزاڤكاری جوداخوازی ئێرانی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین ده‌رده‌بڕێت.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له فینله‌ندا ڕاگه‌یه‌ندرا ده‌ڵێت یه‌كێتی ناوبراو به مردنی ئه‌كبه‌ر موحه‌مه‌دی خوێندكاری خه‌باتـگێڕ كه له مانگی ڕابوردوودا له میانه‌ی مانـگرتنی له خۆراك گیانی له‌ده‌ستدا نیگه‌رانه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له ئێران كرد لـێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه ده‌ڵێن چاره‌سه‌ركردنی ڕه‌وشی ته‌ندروسـتی ئه‌كبه‌ر موحه‌مه‌دی له نێو به‌ندیخانه‌دا خراپـبووه بكات.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌كه‌شـدا هاتووه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و ڕه‌فتارانه نیگه‌رانه و به مامه‌ڵه‌یه‌كی بێ به‌زه‌یـی‌یانه‌ی حكومه‌تی ئێران ده‌رحه‌ق به ڕابه‌رانی ئۆپۆزیسـیۆن و هه‌روه‌ها خه‌باتكارانی خوێندكاران و داكۆكیكه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤی ناوزه‌ند كرد.
ئه‌كبه‌ر موحه‌مه‌دی له میانه‌ی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی خوێندكاران له سـاڵی 1999 دا ده‌سـتگیركرا و مانگرتنه‌كه‌ی له خۆراك به مه‌به‌ستی پـیشـاندانی خراپی ڕه‌وشی ته‌ندروسـتی ناو به‌ندیخانه‌كه بوو.
به‌یانـنامه‌كه ده‌شـڵێت یه‌كێتی ئه‌وروپا چاودێری ڕه‌وشی برای ئه‌كبه‌ر موحه‌مه‌دی و ژماره‌یه‌ك خوێندكاری دیكه‌ش ده‌كات كه ئه‌وانیش هه‌ر له زیندانن.
شـایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی له 30 ی مانگی حه‌وتدا ئه‌كبه‌ر موحه‌مه‌دی گیانی له‌ده‌سـتدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه سه‌رزه‌نشـتی ئێران ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركوتـكردنه تونده‌ی به‌رامبه‌ر به جودایـیـخوازانی ده‌كات، وه داواشی له ئێران كرد ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت.