ژه‌نه‌ڕاڵـێـكی پایه‌به‌رزی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئێران دزه‌یان بۆ ناو خاكی
عێراق كردووه به مه‌به‌ستی مه‌شـقـپـێـكردن و دابینـكردنی پاره و پـول و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ توندڕه‌وه شـیعه‌كان و هاندانیان بۆ یاخیبوون. گوتیشی ورده‌كاری له‌به‌ر ده‌سـتدایه كه ده‌ریده‌خات ئێران ڕۆڵی له‌و توندوتیژیانه‌ی عێراقدا هه‌یه.
سه‌رتیپ ژه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ باڕباڕۆ ده‌ڵێت ئێران په‌یوه‌ندیـیه‌كی ڕاسته‌وخۆی به توندڕه‌وه شـیعه‌كانه‌وه هه‌یه، ده‌شـڵێت چه‌ند ڕاپـۆرتێـكم دیوه باس له ده‌سـتـتێوه‌ردانیان و مه‌شـقـپـێـكردنی تیرۆریسـته‌كان و كۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات.
ژه‌نه‌ڕاڵ باڕباڕۆ گوتیشی ئێران ته‌كنه‌لۆژیای IED بۆ دروسـتكردنی بۆمبی به‌هێز به یاخیبووه عێراقیـیه‌كان ده‌دات. هه‌روه‌ها گوتیشی زیاتر له نیوه‌ی 2500 قوربانیـیه‌كه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق و پـێوه‌بوونی به هه‌زاران هاوڵاتی سـڤیلی عێراقی به هۆی بۆمبی به‌هێزی یاخیبووانه‌وه بووه.