نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت سـكرتێری گشتی كۆفی ئه‌نان به‌م نزیكانه سه‌ردانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات بۆ پته‌وكردنی پـشـتیوانی له ئاگربه‌ستی نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیل و حزبوڵـڵا له باشوری لوبناندا. هه‌روه‌ها دیبلۆماتی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیواداره سه‌ردانی سوریا و ئێرانیش بكات.
به‌ڕێز ئه‌نان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی و لوبنانیدا كۆده‌بێـته‌وه تا هانی هه‌ردوو لایان بدات بڕیاری 1701 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌و بڕیاره‌ش كه له 11 ی مانگی هه‌شتدا ده‌رچووه بووه مایه‌ی ڕاگرتنی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا.
گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سـتیفان دوجاڕیك ڕایگه‌یاند هه‌روه‌ها بڕیاره به‌ڕێز ئه‌نان چاوی به كاربه‌ده‌سـتانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌سـتینی بكه‌وێت و سه‌ردانی قه‌ته‌ر و توركیا و عه‌ره‌بسـتانی سه‌عودی و میسر و ئوردنیش بكات. هه‌روه‌ها به‌ڕێز دوجاڕیك ده‌ڵێت ئه‌گه‌رێـكی زۆریش هه‌یه سكرتێری گشتی سه‌ردانی ئێران و سوریاش بكات.
به‌ڕێز ئه‌نان ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌سـتپـێـده‌كات پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ڕۆژی هه‌ینی له برۆكسێـل سازده‌كرێت به مه‌به‌ستی هاندانی وڵاتان تا به‌شـداری بكه‌ن له هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لوبنان.